مەزڵوم عەبدی: پەیامەکەی ئۆجەلان بۆ ئێمە نییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات دەڵێت، پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ پەكەكەیە و بۆ ئەوان نییە.

مەزڵوم عەبدی، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوە رووندەكەینەوە كە پەیامەكەی ئۆجەلان تایبەتە بە پارتی كرێكارانی كوردستان – پەكەكە، هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە لە سووریا نییە.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئۆجەلان لەبارەی پەیامەكەی ئێمەی ئاگاداركردووەتەوە، ئیجابی بووە و جەخت لە ئاشتی و ئارامی ناوچەكە دەكاتەوە، داوای كۆتایهێنان بە شەڕ و دەستپێكردنی پرۆسەی سیاسی لەناوخۆی توركیا دەكات.

وتیشی، ئەگەر ئاشتی لە توركیا بەدیبێت، واتای ئەوەیە كە هیچ بیانوویەك بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ئێمە لە سووریا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا