پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بەشێوەی داخراو ئەنجامدەدرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە فەرمانێکی وەزاریدا بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا کە لە رێککەوتی 20ـی 2ی 2025 دەرچووە، ژمارەیەک رێکار بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو.
لە ناوەرۆکی فەرمانە وەزارییەکەدا هاتووە، لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە شێوەی داخراو لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند، فەرمانەکە ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کوردستان کراوە بەمەبەستى جێبەجێکردنی لە رێکەوتى دەرچونییەوە.