راگەیەنراوی کەشناسی دەربارەی پێشبینی هاتنى شەپۆلى باران و بەفر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەربارەی هاتنی شەپۆلی باران و بەفر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکی  باران بارین و بەفربارین و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما، کاریگەرى ئەم کەشە زستانییە بۆ ماوەى چەند رۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا رۆژى یەکشەممەی داهاتوو بەردەوامى دەبێت، لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور زۆرترین کاتى دابارین لە رۆژى پێنجشەممە پێشبینی دەکرێت.

لە راگەیاندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە: لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان بەفربارینیش دەست پێ دەکات، پاشان لە ئەنجامى هاتنى بارستە هەوایەکى ساردتر بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەر و قەزاى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى ڕاپەڕین و زاخۆ دەبارێت.

هێمای بەوەشکردووە، هەروەها لەگەڵ نزم بوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما بەفر بارین تا ئاستى 600 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا