ئاوات شێخ جەناب دڵنیایی لەبارەی هاتنی مووچە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان پەسەندکراوە و لە ساڵی 2025دا بەبێ کێشە مانگانە مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا خەرجدەکرێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان لە هەولێر و بەغداد دواجار لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان پەسەندکرا و کێشەی تەمویل و تەرخان چارەسەرکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردرا بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2025 بەبێ کێشە مانگانە لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت.

باسی لەوەشکرد، هەموو ساڵێک پڕۆژەیاسای بودجەیان ئامادەکردووە و بۆ ساڵی 2025یش پڕۆژەکە ئامادەکراوە.

وتیشی، خاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان سەرجەمیان بەسیستمی ئەلیکترۆنی بە وەزارەتەوە بەستراونەتەوە و بەراورد بە خاڵە سنوریەکانی عێراق شەفافتر و پێشکەوتووترن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا