ئەردۆغان: ئاسۆیەک هەیە بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئاسۆیەک هەیە بۆ کۆتاییهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، تورکیا بۆ هەر جۆرە دانوستانێکی گشتگیر لەپێناو کۆتایپێهێنانی شەڕ ئامادەیی خۆی دەربڕیوە.

رۆژی سێشەممە 18ی شوباتی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، وتی: جەنگ براوەی نییە، ئاشتیش شکستیخواردووی نییە، لە یەکەم ڕۆژی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە هەوڵێکی زۆرمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەرار بێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد،  لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە هەموو ئاستێکی جیاوازدا لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراینا دەستپیشخەریمان هەبووە، هەوڵمانداوە ببین بە نێوەندگیرێکی متمانەپێکراو بۆ هەردوولا.

باسی لەوەش کرد، کاتێک سەیری دیپلۆماسیی چالاکانەی سێ ساڵی ڕابردووی وڵاتەکەمان دەکەین، دەبینین وڵاتەکەمان خاوەن ماڵێکی گونجاوە بۆ هەر کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی ئەمەریکا، ئۆکراینا و ڕووسیا کە ئەگەر هەیە لە قۆناغی ئاییندەدا بەرێوەبچن.

لای خۆیەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: سوپاسی تورکیا دەکەین، هەمیشە پاڵپشتیکارمان بووە، تورکیا جەختی لە یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی ئۆکراینا کردووەتەوە و ئەم پرسەی بە بنەما وەرگرتووە.

سەرۆکی ئۆکراینا، دەڵێت: ئەگەر دانوستانەکانی ڕاگرتنی شەڕ لەنێوان ئەمەریکا، ئەورووپا و ئۆکراینا هەبێت، پێویستە تورکیاش لەو مێزە هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا