قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەممە 18_2_2025 لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەیدا بە سەردانی وەفدی دەم پارتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو پرۆسەی لە تورکیا سەبارەت بە پرسی کورد دەستی پێ کردوە و هیوای خواست ئەمجارەیان پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت و کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژی بهێنرێت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و هەمواری یاسای بودجە کرا و لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەدەچن، سەبارەت بەپرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیش وتی؛ وەفدێکی عێراقی لە هەولێرن و کۆبوونەوەکانیان ئیجابی  بوون و چاوەڕێی ئەنجامی باشین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا