هەسەدە جەخت لەسەر گرنگی گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ دیمەشق دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات (مه‌سه‌ده‌) و ئیداره‌ی خۆسه‌ر و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئەنجامدرا و بڕیاردرا لەسەر دەستپێکردنی زنجیرەیەک کۆبونەوەی ناوخۆیی لە سەرجەم شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ئامانجی گەیشتن بە بەشداری کاریگەر و هەمەلایەنەی هەمو پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسیدا، هاوكات جەخت لەسەر گرنگی گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ دیمەشق کرایەوە.

میدیاكانی نزیك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویانكردەوە، لە كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوانیان لەگەڵ  ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات (مەسەدە) و ئیداره‌ی خۆسه‌ر و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا جەخت لەسەر گرنگی گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ دیمەشق و هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەوتنی دیالۆگیان لەگەڵ ئیدارەی نوێ كرایەوە.

ئەوەشخراوەتەڕو، بە ئامانجی گەیشتن بە بەشداری کاریگەر و هەمەلایەنەی هەمو پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسیدا، بڕیار دراوە كە دەست بە زنجیرەیەک کۆبونەوەی ناوخۆیی لە سەرجەم شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ نوێنەران و نوخبەی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ئەنجام بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا