پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیرى دارایی عێراق لە نۆى ئەم مانگە نووسراوێکى بۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق ناردووە و رایگەیاندووە، کێشەی کورتهێنانیان لە بودجەی گشتیی وڵات هەیە و ئەگەر گرێبەستەکان جێگیربکرێن کورتهێنانى گەورە لە دابەشکردنى مووچە دروستدەبێت.
نووسراوەکەى تەیف سامى وەزیرى دارایی فیدراڵ ئاراستەى نووسینگەى سەرۆکوەزیران کراوە و رایگەیاندووە، بەهەمیشەییکردنى کارمەندانى گرێبەستى وەزارەتى کارەبا کە پێوەرەکان دەخوێننەوە، دەبێتە هۆى بارگرانى بۆ خەزێنەى گشتی و وەزارەتەکانى دیکەش داواى بەهەمیشەییکردنى فەرمانبەرە گرێبەستەکانیان دەکەن.
تەیف سامى دەشڵێت، ئەگەر حاڵەتێکى لەو شێوەیە رووبدات ئەوا کورتهێنانى گەورە لە دابینکردنى مووچەى مووچەخۆران و خانەنشینان و تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى روودەدات.
بە وتەى عەتوان عەتوانى سەرۆکى لیژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق خەرجیی مووچەى مووچەخۆران لە عێراق بۆ یەک مانگ گەیشتووەتە هەشت تریلیۆن دینارى عێراقى.
هەروەها بودجەى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینار بوو، کورتهێنان لە بودجە زیاتر لە 83 تریلیۆن دینار بوو.