قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بەهەموو توانایەوە پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، بەرپرسی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ڕایگەیاند، یەکێتی وەک هەمیشە بە هەموو توانایەوە پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دەکات و لەم چوارچێوەیەدا هەر ئەرکێکی نەتەوەیی بکەوێتە سەرشانی بە شانازییەوە جێبەجێی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە18ی شوبات، قوباد تاڵەبانی، بەرپرسی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ڕایگەیاند، “یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە بەر رۆشنایی رێبازی سەرۆک مام جەلال روانگەیەکی روون و چەسپاوی هەیە بۆ چۆنییەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا، وەک هەمیشە بە هەموو توانایەوە پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد دەکات و لەم چوارچێوەیەدا هەر ئەرکێکی نەتەوەیی بکەوێتە سەرشانی بە شانازییەوە جێبەجێی دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو،” ئەمڕۆ لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئوندەر، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پابەندیی یەکێی بە سیاسەت و روانگەی سەرۆک مام جەلال بۆ پشتیوانیکردن لە چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە تورکیا دووپاتکردەوە و ئامادەیی یەکێتی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد لە تورکیا دەربڕی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا