پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندی ئیمراڵی، ئەمڕۆ گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە18ی شوبات، شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، کەسکین بایندر، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند،” پەیامەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبهری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستانمان گەیاندە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و کۆبوونەوەکەمان نزیکەی کاتژمێر و نیوێک بەردەوام بوو، کە گفتوگۆمان لەسەر پاشەڕۆژی گەلی کورد، ڕۆژئاوا و ئاشتی نێوان گەلی کورد و تورک کرد”.
ئاماژەیان بەوەکرد، “مام جەلال ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبووە، ئێستاش بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵی گرنگی تێدا دەگێڕن و سوپاسی زۆرمان بۆ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان هەیە، کە پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن و ڕۆڵی مام جەلال و یەکێتی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا بەرزدەنرخێنین”.
ئەوەشیان خستەڕوو، هەموو گەلی کورد بۆ پرۆسەی ئاشتی یەکهەڵوێستن و هەڵوێستی یەکێتی نەتەوەییە، هەروەها تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەوڵ بۆ سەرخستن و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی دەدەن.
شاندی ئیمڕاڵی، ماوەی سێ ڕۆژە گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە هەولێر و سبەی دەچنەوە تورکیا و ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی باشووری کوردستان دەخەنەڕوو.