لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێکردنی پارەدارکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی بۆ مانگی شوبات راگەیاند.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ببەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەست دەکات بە تەرخانکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی شوبات (2)، بەپێی ئەو رێکارە داراییە پەسەندکراوەکان و ئەو تەرخانکردنانەی کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیدا پەسندکراون”.

هاوکات وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا رەتیدەکاتەوە بوونی هەر جۆرە کورتهێنانێکی دارایی، کاریگەری لەسەر خەرجییەکانی مووچە هەبێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکەیدا پابەندبوونی تەواوی خۆی دووپاتیدەکاتەوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەو کەسانەی پاراستنی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بەپێی خشتەکانی بوودجە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن وکەمی بوودجە.

هەر لە درێژەی رەاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دارایی عێراق رەتیدەکاتەوە بوونی هەر جۆرە کورتهێنانێکی دارایی کە کاریگەری لەسەر خەرجییەکانی مووچە هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا