پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەمەش پاش ئەوەی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە رووسیا، دابینکردنی ئەو کاڵایەی لە کازاخستانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان پەکخست.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 15 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 75 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکیش 67 سەنت زیادیکرد و بە 71 دۆلار و 41 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، شەوی رابردوو لە رێگەی بەکارهێنانی درۆنی خۆکوژییەوە هێرشکراوەتە سەر وێستگەی بەرهەمهێنانی نەوتی “کرۆپۆتکینسکیا” لە هەرێمی کراسنۆدار لە رووسیا. رووداوەکە بووەتە هۆی راوەستاندنی کارەکانی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی چێڤرۆن و ئێکسۆن مۆبیل، بەمەش دابینکردنی ئەو کاڵایە و هەناردەکرندنی لە رێگەی کازاخستانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان راوەستا.