پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ دیمه‌شق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون؛ داواش له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا ده‌كات سه‌ردانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات.
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێككه‌وتوون و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یش هه‌یه تا ئێستا هه‌ردوولا بۆ چاره‌كردنیان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
مه‌زڵووم عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ وتووێژ و دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌رده‌وامن.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات داوایشی له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا كرد سه‌ردانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات.