لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ و پێکدادان روویدا و کەسێک کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا کە پیشەی پاسەوانی سنوورە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی شوباتی 2025 لە گوندی گردجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (س، ع، خ) گیانی لەدەستداوە کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.

بەگوتەی پۆلیسی راپەڕین، ئەو کەسەی کوژراوە لەدایکبووی ساڵی 1972ـە لە رەگەزی نێرە. ئەوەشی خستەڕوو، ستەملێکراو دانیشتووی گەڕەکی کوردستانی قەزای حاجیاوایە و پیشەی پاسەوانی سنوورە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی هۆکاری رووداوەکە ئەوەی خستەڕوو، “بە ووتەی چەند شایەتحاڵێک رووداوەکە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە روویداوە.”

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی راپەڕین، لەسەر رووداوەکە تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و لە ئێستادا بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ هەڵدراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا