پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى دۆناڵد تره‌مپ به‌رامبه‌ر عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، كابینه نوێیه‌كه‌ى ئه‌مریكا به‌نیازه ده‌ست به‌رێت بۆ دامه‌زراوه داراییه حكومییه‌كانى عێراق و سزاى توندیان بدات.
ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د شا، ئه‌ندامى خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: دواى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى نوێى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، تره‌مپ به سیاسه‌تێكى جیاوازتر له سه‌رۆكه‌كانى پێشووى ئه‌مریكا سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه به‌دژى خۆى ده‌یبینێته‌وه، بۆیه سیاسه‌تى نوێى ئه‌مریكا خۆى ده‌بینێته‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ى گورزى سه‌ربازى و توندكردنه‌وه‌ى گورزه ئابوورییه‌كان، به سزادانى بانك یان ده‌ست بڕینه‌وه‌ى ئه‌و دامه‌زراوه داراییانه‌ى كه هه‌ستى پێده‌كات سه‌پۆرتى لایه‌نه نه‌یاره‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه‌ى ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تى عێراق كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌رمان.
ره‌وه‌ز ئه‌حمه‌د شا وتى: له كابینه‌ى پێشووش كه تره‌مپ له حوكم نه‌بووه، ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ر به‌رده‌وام بووه و سزاى دامه‌زراوه داراییه‌كانى عێراقى داوه، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه كابینه نوێیه‌كه‌ى ئه‌مریكا به‌نیازه ده‌ست به‌رێت بۆ دامه‌زراوه داراییه حكومییه‌كانى عێراق، به‌بیانووى سپیكردنه‌وه‌ى پاره، به‌بیانووى پاره‌داره‌داركردنى گروپه تیرۆرستییه‌كان و به‌بیانووى چوونه ده‌ره‌وه‌ى پاره‌ى عێراق كه نازانرێت بۆكوێ ده‌چێت، بۆیه كاریگه‌رى گه‌وره له‌سه‌ر كۆى ئابوورى عێراق دروستده‌كات.
وتیشى: ئه‌م كاریگه‌ریانه له‌سه‌ر كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت، بۆیه پێویسته حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێم پلانێكى ورد و درێژخایه‌ن دابنێت، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌م سزایانه‌ى كه چاوه‌ڕێده‌كرێت عێراق بگرێته‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد، له ئه‌گه‌رى جێبه‌جێكردنى ئه‌م سزایانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دژى عێراق كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هه‌رێم ده‌بێت، بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه له‌ئێستاوه بیرله‌وه بكه‌ینه‌وه، خۆمان ئابورییه‌كى وامان هه‌بێت كه خۆمان له‌و سزایانه بپارێزین كه رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پلان و بیركردنه‌وه‌ى ورد هه‌بێت ده‌توانین رووبه‌ڕووى ببینه‌وه.