سوپای پاسداران هەڕەشەی جێبەجێکردنی ‘بەڵێنی سادقی سێیەم’ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەریق عەلی فەدەوی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران رایگەیاند، سێیەم ئۆپراسیۆنی “بەڵێنی سادق” دژی ئیسرائیل “لە کاتی گونجاودا ئەنجام دەدرێت.”

فەریق عەلی فەدەوی لە وتارێکدا لە زانکۆی “ئەمیر کەبیر” لە تارانی پایتەخت رایگەیاند “ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی سادقی سێیەم لە کاتی خۆیدا و لە وادەی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت”، ئاماژەی بەوەدا کە “ماوەی 46 ساڵە بە شێوەیەکی دروست کار دەکەین، و لەسەر ئەم رێبازە بەردەوام دەبین”.

بەرپرسانی باڵای ئێران چەندین جار سوێندیان خواردووە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و ئەوەی پێی دەڵێن ”بەڵێنی سادقی سێیەم” جێبەجێ بکەن.

ئێران لە 13ی نیسانی 2024 یەکەم هێرشی سەربازیی راستەوخۆی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ناوی لێنا “بەڵێنی سادقی یەکەم”، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە دژی بەئامانجکردنی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە.

ئۆپەراسیۆنی دووەم بە ناوی “بەڵێنی سادقی دووەم” لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024، لە بەرامبەر رووداوەکانی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لووبنانی بوو و ئێران هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئیسرائیل و بەڵێنیدا کە هێرشەکان بەردەوام بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا