پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئه‌و سه‌ربازانه‌شى كه ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جووتیارانى كوردیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاراسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنووره.
دەقی روونکردنەوەکە:
كێشه‌ی زه‌وی و زاری جووتیاران به‌گشتى كێشه‌یه‌كى قووڵ و ماوه درێژه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونمان هه‌وڵى جددیمان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى، ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رى له حكومه‌تى فیدراڵە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌فته‌ى رابردوو له‌به‌غدا بووم و نووسراوى فه‌رمیمان ئاراسته‌ى نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وییانه‌ى كه بڕیارى دادگایان له‌سه‌ر نییه، تا جووتیاران بتوانن كارى كشتووكاڵى خۆیان بكه‌ن و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌ى چاره‌سه‌ركردن بوون.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى (مجلس قیاده‌ى سه‌وره)دا و بوو به بڕیار، بۆ جێبه‌جێكردنیشى چاوه‌ڕوانى رێنماییه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندیین، بۆیه له ئێستادا پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆڕاگربن بۆ له‌ده‌ستنه‌چوونى ئه‌م ده‌ستكه‌وته، جووتیارانى سنووری سەرگەڕان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه لە‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانتانین به‌ڵام ده‌رفه‌ت بده‌ن له‌ڕێگاى دامه‌زراوه یاسایی و فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌و ئامانجه بگه‌ین.
هه‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌وى و زار، به‌ر له دوو هه‌فته بڕیارماندا گرێبه‌ست بكرێت بۆ هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى تۆپزاوا و یایچى و تركه‌ڵان كه ماوه‌ى حه‌وت ساڵ كێشه‌یان هه‌بوو، بۆیه له‌سنوورى سه‌رگه‌ڕانیش هه‌نگاومان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناوه.
ئه‌و سه‌ربازانه‌شى كه ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جووتیارانى كوردیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان ئاراسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنووره.
له‌پاش په‌یوه‌ندیمان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ، به‌ڕێزیان بڕیاریدا به ناردنى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه، سبه‌ینێش له دیوانى پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تمان له‌گه‌ڵیان ده‌بێت.
جارێكى دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هێورى و خۆڕاگری جووتیارانى سنوورى سه‌رگه‌ڕان له‌به‌رژه‌وه‌ندى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌دایه.