راگەیەندراوی جێگری سەرۆکی حکومەت لەبارەی رووداوەکانی ناحیەی سەرگەڕان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “بەکارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێکی مەترسیدارە و بەردەوامیی پێشێلکاری لەم چەشنە داهاتووی پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.”

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکانی ئەمرۆی ناحیەی سەرگەڕان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “هێشتا مانگێک بەسەر پەسندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە تێپەڕ نەبووە کەچی پێچەوانەی دەستور و یاسا سوپا بەکاردەهێنرێت لە دژی خاوەنە رەسەنەکانی زەویوزاری سەرگەڕان.”

زیادیکرد، “ئێمە هەمیشە کارمان کردوە و هاندەربووین بۆ بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان لە کەرکوک، بەکارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێکی مەترسیدارە و بەردەوامیی پێشێلکاری لەم چەشنە داهاتووی پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.”

جێگری سەرۆکی حکومەت راشیگەیاند، “بە تەواوی پشتگیری جوتیاران دەکەین و بە هاوکاری هەموو لایەنەکان لە کەرکوک هەوڵی چارەسەرکردنی یەکجاری ئەم کێشەیە دەدەین و پێداگری دەکەین لەسەر سزادانی یاسایی سەرپێچیکاران و ئەوانەشی فەرمانیان داوە بە بەکارهێنانی سوپا لە دژی جوتیارانی کورد.”

ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک لەو کاتەی جووتیارانی کورد ویستیان زەوییەکانیان بکێڵن، سوپای عێراق بەبەکارهێنانی هەمەر و کەرەستەی سەربازی رێگریان لە جوتیاران کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا