پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی سەرگەڕان بڵاوکردەوە، کە تیایدا لەلایەن هێزێکی سەربازییەوە، هێرشکرایە سەر ژمارەیەک جووتیاری کورد و داوا لەسەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات سزای ئەو فەرماندە و سەربازانەی سوپا بدات کە پەلاماری جووتیارانی کوردیان داوە.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەکاتێکدا چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵین بۆ خاوەنەکانیان کە ماوەیەک لەمەوبەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندی کرد، کەچی بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە17_2_2025 لەناوچەی سەرگەڕانی سەر بە پارێزگای کەرکوک رێگری لە جووتیارانی کورد کرا، کە زەوییەکانیان بکێڵن، لەوەش خراپتر هەندێک لەسەربازانی سوپای عێراق بەشێوەیەکی توندڕەوانە و دوور لە گیانی هاوڵاتی بوون و دەستور و یاسابەرکارەکان و مافی مرۆڤ پەلاماری جووتیارانی کوردیان داوە.
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکانی ئەمڕۆی سەرگەڕان و هەڵسوکەوتی نەشیاوی سوپا، مایەی نیگەرانی قووڵمانە و نابێت بەبێ سزا و لێپرسینەوە تێپەرببێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە بەڕێز سەرۆک وەزیران دەکەین وەکو فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لێپرسینەوە بکات و فەرماندە و ئەو سەربازانەی سوپاش رووبەروی سزای سەربازی بکاتەوەو سوپا وەک سوپایەکی نیشتمانی بێلایەن هەڵسوکەوت بکەن و دووربخرێنەوە لەم جۆرە کێشانە.
هێمای بەوەشکرد، داوا لە جووتیارانی کوردیش دەکەین، کە ساڵانێکی زۆرە ئارامییان گرتوە، ئەم ماوەیەش دان بەخۆیاندا بگرن تا یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ جێبەجێ دەکرێ، دڵنیاتان دەکەینەوە، پشت ئەستور بەدەستور و یاسا داکۆکیکار و پەرۆشتان دەبین و هەوڵەکانمان لەمڕوەوە دەست پێکردوە.