کۆریای باشوور دیپسیک لە وڵاتەکەی قەدەخە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆریای باشوور دابەزاندن و بەکارهێنانی چاتبۆتی ژیریی دەستکردی ”DeepSeek”ی لە وڵاتەکەی راگرت.

کۆمسیۆنی پاراستنی زانیاری کەسییەکان لە کۆریای باشوور-PIPC رایگەیاند، بەهۆی کەموکوڕیەکان لە پاراستنی تایبەتمەندیی ئەپەکە و پاراستن و پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانی بەکارهێنەر بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی دابەزندنی چاتبۆتی ژیریی دەستکردی “دیپسیک” لە کۆریای باشوور.

بەگوێرەی داتاکانی کۆمسیۆنەکە، پاس بەگەڕخستنی ئەپەکە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک زیاتر لە 1 ملیۆن بەکارهێنەری لە کۆریای باشوور بەدەستهێناوە.

کۆمسیۆنی پاراستنی زانیارییە کەسییەکان ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی پرۆگرامەکەی لە کۆریای باشوور کرد، کە هیچ زانیارییەکی کەسی لەرێگەی ئەپەکەوە هاوبەش نەکەن چونکە مەترسیی دزەکردنی لەسەرە.

دیپسیک ئەپێکی ژیریی دەستکرد کە لەلایەن کۆمپانیای دیپسکی چینییەوە پەرەیپێدراو ئەپەکە لە تەممووزی 2023ـەوە لە چین بەردەست بوو، بەڵام 10ـی ئەم مانگە لە ئەمریکا خرایەڕوو و ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا