پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی رێگریکردن لەجوتیارانی کورد لە سەرگەڕان هاتە دەنگ و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی پێی وایە ئیشی سوپا نییە بەشێک بێت لە گرفتە ناوخۆییەکان و چارەسەری ململانێکانی زەوی وزار و موڵکداریش هەرگیز بە بەکارهێنانی ناڕەوای هێز و پەلاماردانی هاوڵاتیان سەرناگرێت و رێگا دروستەکەی چارەسەری ناکۆکی لەسەر موڵکوماڵ نییە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە حکومەتی ئیتحادی دەکات رێگا لەدەستتێوەردانەکانی هێزەکانی سوپا بگرێت لە کەیسی زەوی و زاری دێهاتەکانی کەرکوک و دەوروبەری و فەرمان بە یەکەکانی سوپای وڵات بکات پابەندی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی و دەستوری خۆی بێت لەدەستوەرنەدان لە گرفتە ناوخۆییەکانی ناو کۆمەڵگەی عێراقی و پێکهاتەکانی.
ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتیی نیشتمانیی پێی وایە ئیشی سوپا نییە بەشێک بێت لەگرفتە ناوخۆییەکان و چارەسەری ململانێکانی زەوی و زار و موڵکداریش هەرگیز بە بەکارهێنانی ناڕەوای هێز و پەلاماردانی هاوڵاتیان سەرناگرێت و رێگا دروستەکەی چارەسەری ناکۆکی لەسەر موڵکوماڵ نییە، چونکە لایەنگیری دامەزراوەکانی دەوڵەت، بەتایبەتیش سوپا کە ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی وڵاتە، بۆهەر لایەنێک لە هەر ململانێیەکی ناوخۆییدا پێشینەیەکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی دەستوری وڵاتیشە، هەروەک پێشێلکردنی یاسا پەسەندکراوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشە کە تازەکیی بڕیارەکانی رژێمی پێشووی بەعسی لەسەر موڵک و زەوی و زاری جوتیاران هەڵوەشاندۆتەوە.
باس لەوەشکراوە، ئێمە پێمان وایە دیاردەی خۆهەڵقورتاندنی هێزەکانی سوپا لە کێشەی زەوی و زار لە ناوچەیەکی هەستیاری وەکو ناوچە دابڕاوەکانی کەرکوک هیچ ژینگەیەکی تەندروست بۆ بەرقەرارکردنی یاسا و دەستوور دابین ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتریشی دەکات.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیکردوەتەوە، ئەرکی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیئتلافیشە روونتر ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانیی و دەستورییە بگرێتە ئەستۆ و بە هیممەتتر لەسەری بێتە جواب.