پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاندی ئیمر‌اڵی گه‌یشته پارێزگای سلێمانی و بڕیاره له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببنه‌وه.
بێستوون فایەق، راوێژكاری سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئامانجی سەردانی شاندەکە‌ی ئیمر‌اڵی بۆلای سه‌رۆكی یەکێتی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و په‌یوه‌ندی به‌پرسی كورده‌وه هه‌یه، چونكه سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ پرسی كورد رۆڵی گرنگ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گێڕ‌ێت.
بێستوون فایه‌ق راوێژكاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: سه‌ردان و ئه‌و په‌یامه‌ی له‌لایه‌ن شاندی ئیمراڵییه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێته سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و په‌یوه‌ندی به‌پرسی كورد به‌گشتی و پرسی كورد له‌باكوری كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌یه.
وتیشی: بافڵ جەلال تاڵەبانی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گرنگی ناوچه‌یی بۆ پرسی كورد ده‌گێڕ‌ن، بۆیه شاندەکە‌ی ئیمر‌اڵی كه له‌ئێستادا هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كات و په‌یامی ئیمر‌اڵی-یان پێیه بۆ ئاڵوگۆڕ‌ی بیروڕ‌ا له‌سه‌ر پرسی كورد.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا كه‌پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌باكور هاتووه‌ته كایه‌وه، شاندەکە به‌گرنگی ده‌زانن كه‌بۆچوونی سه‌رۆكی یەکێتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش بۆ رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه.