پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رۆژی دووشەممە لە سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکوک جووتیارانی کورد ویستیان زەوییەکانیان بکێڵن بەڵام سوپای عێراق و ژمارەیەک لە هێزی چالاکییە مەدەنییەکان رێگرییان لێ کردن.
سووپای عێراق ئاماژە بەوە دەکات، بڕیاریان بۆ هاتووە ڕێگریی لە جووتیارانی کورد بکەن زەوییەکانیان بکێڵن، جووتیارانی کوردیش ڕژدن لەسەر ئەوەی زەوییەکانیان بکێڵن و خاکەکەیان بەجێ نەهێڵن.
دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری لەسەر هێڵن و یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، هەرچەندە لە رۆژنامەی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە، سەرۆککۆمار پەسەندی کردووە و پابەندکەرە.
دەشڵێت، دەکرێت بۆ ماوەی هەفتەیەک تا 10 رۆژی دیکە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمی، هەموو لایەنێک پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی.
هاوکات، داوای لە جووتیاران کرد: “ئەم چەند رۆژە دان بەخۆتان دا بگرن تاوەکو یاساکە بڵاودەبێتەوە.”