وەزیری نەوتی عێراق: لە هەفتەی داهاتووەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتووەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە17ی شوبات، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند،” لەماوەی هەفتەیەکدا رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواودەکرێن و هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکاتەوە، هەرێم دەبێت ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بکات.

لەکاتێکدا، لە رۆژی 25ـی ئاداری ساڵی 2023ەوە، هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی تورکیاوە لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا لەلایەن دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا