شەپۆلێکی باران و بەفر بارین هەرێم دەگرێتەوە کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئەوە دەردەخەن شەپۆلێکی سەرمای توند و باران و بەفربارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە، لەوبارەیەوە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس زانیاری دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە17ی شوبات، محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی لە لێدوانێکدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی 20 بۆ 25ی مانگ شەپۆلێکی باران و بەفر بارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە، کە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت لە نیوەڕۆ بۆ ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە20ی شوبات، شەپۆلەکە بگاتە هەرێم، سەرەتا بە بارانێکی سەرانسەری و چالاکبوونی با لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و سەرمایەکی توند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێشبینییەکان لەشاری سلێمانی نزمترین پلەی گەرما 13- بۆ 14- پلە لەژێر سفر و بەرزترین پلەی گەرماش 1- پلەی سیلیزی دەبێت، هەروەها جگە لە ناوچە شاخاوییەکان لە کەرکوک، هەولێر، سلێمانی و گەرمیان ئەگەری بەفربارین هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا