سێنتکۆم: لە هێرشێکی ئاسمانییدا 5 چەکداری داعش لە عێراق کوژران

سێنتکۆم Centcom فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سێنتکۆم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) کوژرانی 5 چەکداری داعشی لە هێرشێکی ئاسمانیی فەرماندەییەکەیانی بۆسەر مۆڵگەکانی ئەو گرووپە لە عێراق راگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، هێزەکانی عێراق بە پاڵپشتیی هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەکدارانی داعش لە دەوروبەری راوەی عێراق و پێنج چەکداری داعشییان کوشتووە.

ئەوەش هاتووە، پاش هێرشە ئاسمانییەکە هێزەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لاشەی چەکدارانی داعش و چەندین جۆری چەک بە قەبارەی جۆراوجۆر، نارنجۆک و تەقەمەنی خۆکوژی و فیشەکیان دۆزیوەتەوە.

راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەی هێزە تایبەتەکانی عێراق بەشێکە لە هەڵمەتە بەردەوامەکان بۆ شکستهێنان بە داعش و تێکدان و لە ناوبردنی تواناکانییان، هەروەها دڵنیابوونەوەیە لە شکستی بەردەوامی داعش.

سێنتکۆم لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، “داعش هێشتا مەترسییە بۆ سەر ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکەش، لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانماندا بەردەوام دەبین لە لە ناوبردنی ئەم تیرۆریستانە.”

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا