لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەناو شاری کەلار لەشەقامی جوت سایدی شەهید کەمال بێویانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە،” پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە15ی شوبات، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا و مسیۆبوشی لانسەر لە شەقامی شەهید کەمال بێویانی شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی لانسەرەکە بریندابوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بەئاراستەی ڕێگای سەرەکی گەڕەکی ئاوارەکان ڕۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر پێچکردنەوەی ئەنجامداوە بەهۆیەوە ڕووداوەکە ڕوویداوە، بریندارەکان لەدایکبووی (1989 ،1986 ،1980)ە، سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر ڕەوانەی سلێمانی کرا.

جەختیکردەوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا