پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتییان بۆ مانگی ڕەمەزان دابەشدەكرێت.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاند، “به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی بازاڕ و ژیانی هاوڵاتییان و هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، بڕیاردراوە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە به‌شه خۆراكی هاوڵاتییان دابه‌شبكرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، لە 20/2/2025 سەبەتەیەکی نوێی بەشەخۆراک به‌سه‌ر هاوڵاتییانی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا دابەشدەکرێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا.
ڕوونیکردەوە، پێشتر سەبەتەی خۆراکی مانگانە 7 ماددەی لەخۆگرتبوو، بەڵام بڕیاردراوه بۆ مانگی ڕەمەزان (مەعکەرۆنی، نیشاستە، شعرییە و ئاردی سفر) زیادبکرێت و بەمەش ده‌بێته 11 مادده‌ی خۆراكی، كوالێتی و باشیی مادده خۆراكییه‌كانیش له‌به‌رچاوگیراوه، بۆئەوەی هاوڵاتییان بتوانن سوودی لێببینن.