رێژەی ئەو پەنابەرانەی خواستی گەڕانەوەیان هەیە بۆ سووریا زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕێژەی ئەو سوورییانەی کە بەنیازن لە ماوەی ساڵی داهاتوودا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان بۆ 27% بەرزبووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە پێش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد تەنیا 1.7% خواستی گەڕانەوەیان هەبوو.

ئەمڕۆ شەممە، 15ی شوباتی 2025، ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا بڵاوی کردەوە، کۆمیسیاری باڵای پەنابەران، ڕایگەیاندووە، سێ لەسەر چواری پەنابەرانی سووریا هێشتا پلانی ڕوونیان نییە بۆ گەڕانەوە، نیگەرانن لە نەبوونی سەقامگیری و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان.

هۆی دوودڵی پەنابەرەکان بۆ گەڕانەوە، بەهۆی لە دەستدانی موڵک و ماڵ و نیگەرانییە ئەمنییەکان و نەبوونی هەلی کارە، جگە لە نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و پچڕانی تۆڕەکانی کارەبا و ئاو و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی گەرمکەرەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، زیادبوونی پێداویستییە مرۆییەکان لە سووریا، وا دەکات کە دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانی گەڕاوەکان قورس بێت، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی داڕمانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و لەناوچوونی ژێرخانی ئابووری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا