پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنگرەیەکدا دامەزراندنی “کۆمەڵەی مەدەنیی نیشتمانیی عێراق”یان ڕاگەیاند، کە کۆمەڵەیەکی نوێیە و بە دروشمی “دادپەروەری و یەکسانی و بە مەدەنیکردنی کۆمەڵگە” بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات.
بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، ئامانجی ئەو کۆمەڵەیە بەرەوپێشبردنی بەهاکانی هاووڵاتیبوون و دەوڵەتی مەدەنییە، هەروەها کەسایەتییە سیاسییە دیارەکان لەو کۆمەڵەیەدا بەشدارن، لەوانە ئەیاد عەللاوی، ساڵح موتڵەگ، ڕائید فەهمی، جەعفەر عەللاوی، وەزیری پێشووی تەندروستی ، هەنا ئەدوەر و عەدنان دەبوس، جگە لە کەسایەتیی دیکەی ڕەوتە سیاسی و مەدەنییە جیاوازەکان.
بەشدارانی کۆنگرەکە دەڵێن: ڕاگەیاندنی ئەو کۆمەڵەیە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان دێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بکرێت.
ئەو کۆمەڵەیە هەوڵ دەدات دیدێکی سیاسی نوێ بخاتەڕوو کە تیشک دەخاتە سەر چەسپاندنی بنەماکانی هاووڵاتیبوون و گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراق.