بافڵ جەلال تاڵەبانی و راوێژکاری ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ ئان کلێر، راوێژکاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە پێویستی و گرنگی هەماهەنگی و گفتوگۆ لەنێوان هەموولایەک کرایەوە لەپێناو سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکەدا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پشتیوانییەکانی گەل و حکومەتی فەرەنسای کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش هاوکاری گەلی کورد بوون و رایگەیاند فراوانکردنی هاریکاریی و هەماهەنگییە سەربازییەکان دەرفەتێکی باشە بۆ پاراستنی ئارامی و کۆنتڕۆڵکردنی جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش و لەو رووەوە میکانیزمی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی روونکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا