پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند، دوایین دەرفەت بە دەسەڵات دەدەین بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 و تەوتینکردنی مووچەکانمان لەسەر بانکەکانی رەشید و رافیدەین، بە پێچەوانەوە بایکۆتایی ئەمساڵی خوێندن رادەگەیەنین.
ئەوەشیان خستەڕوو، حکومەتی هەرێم لە یاساو دەستووری عێراقی یاخی بووە و رێز لە بڕیار و یاساکانی دادگای فیدراڵی ناگرێت، رێز لە هیچ بڕیارێکی حکومەت ناگرین.
مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی باسیان لەوەشکرد، پرۆژەی هەژماری من رەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین مووچەکانمان لەو رێگەیەوە وەربگرین.