هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان بە رێژەی 18% كەمیكردووە

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی داتاكانی كەرتی نەوت، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیندستان بۆ مانگی ئەیلول كەمبووەتەوە.

هەر بەپێی داتاكان لەمانگی ئەیلوول رێژەی هەناردەی نەوت لەعێراقەوە بۆ هندستان بەرێژەی 18 لەسەدا دابەزیوە، ئەوەش بە بەراورد بە مانگی ئابی رابردوو.

بەهۆی پابەندییەكانی عێراق بە بڕیاری وڵاتانی ئۆپیك، بەغدا، كە دووەم وڵاتی هەناردەی نەوتە رێژەی هەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەكانی جیهان كەمكردووەتەوە.

هندستان یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین رێژەی نەوتی عێراق دەكرێت، كە مانگ هەیە رێژەی 61% نەوتی بەرهەمهێنراوی عێراق دەكرێت، بەوەش یەكێكە لەگەورەترین كڕیارەكانی نەوتی عێراق.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە، رێكخراوی ئۆپیك‌و وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت، ئەوەش لەپێناوی بەرزكردنەوەی نرخەكەی، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخەكەی دابەزیبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا