ئەمڕۆ دووەم دیداری یەکێتی لە موسڵ دەست بەکارەکانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و بەدروشمی: بەدیدگایەكی نوێ؛ بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری دووەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كادرانی یەكێتی و پێكهاتە جیاكانی شارەكە لە موسڵ بەڕێوەبچێت.

لای خۆیەوە  فەهمی بورهان لێپرسراوی سكرتاریەتی دیدارەكە رایگەیاند، شاری گەورەی موسڵ مەیدانێكی بایەخداری خەباتی دیموكراتی و نیشتمانیی یەكێتییە بۆیە بە گرنگییەوە لە گفتوگۆ و  پێشنیارەكانی دیدارەكەی موسڵ دەروانن.

باسی لەوەشكرد، ئامانجی دیدارەكە وەك لە دروشمەكەیدا دیارە داڕشتنەوەو تاوتوێكردنەوەی دیدگایەكی نوێ و ئامادەكاری و خۆسازدانی یەكێتییە بۆ قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی و حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاند، دیدارەكەیان لە شاری موسڵەوە دەست پێدەكەن و  كادرانی یەكێتی و كەسایەتی و پێكهاتەكانی ناوچەكە بەشداری تێدا دەكەن و پاشان لەسەرجەم پارێزگاو ناوچە دیارەكان بەڕێوەدەچێت،  لە رۆژانی دیدارەكەدا كادرانی یەكێتی دیدگا و تێڕوانینی خۆیان بۆ داهاتووی حزبەیەكان دەخەنەڕوو.

تەئكیدیشی كردەوە لەوەی ،دیدارەكە هەوڵێكی ترە  بۆ بەهێزكردنی پێگەو سەنگی یەكێتی وەك حزبێكی دیارو كاریگەر لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەكەو جیهان خۆگونجاندنی لەگەڵ كۆی ئەو گۆڕانكاریانەی لە ئارادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا