وادەی ناردنی مووچەی مانگی شوبات ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لیستى مووچەى مانگى 2 و تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى یەکى ئەمساڵ رەوانەى بەغداد دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەغداد داواى لیستى مووچەى مانگى 2 و تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى 1ى 2025ـى کردووە، ئەم هەفتەیە رەوانە دەکرێت و چاوەڕێدەکەین پێش 25/2 تەرخانى دارایى مووچەى مووچەخۆران بخرێتە سەر هەژمارى دارایى هەرێمى کوردستان.

وتیشى: تەرازووى پێداچوونەوەى مانگى (1)ی 2025 کۆى خەرجییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى لەخۆگرتووە، هەروەها داهاتە نانەوتییەکانیشى تێدایە، بە داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکانەوە، کە 50%ـى رۆژى چوارشممە 12ـى شوبات نێردراوە کە بڕەکەى 51 ملیار و 895 ملیار دینار بووە و خراوەتەسەر هەژمارى دارایى عێراق”.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەغداد بۆ مووچەى مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ بڕى 958 ملیار و 12 ملیۆن دینارى بۆ مووچەى مانگى یەکى هەرێمى کوردستان رەوانەکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا