پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هاوسەرۆکی شارەوانیی وانی لە کارەکەی دوورخستەوە و قەیوومى لە جێگە دانا.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی سزادانی لەلایەن دادگاوە، عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وانی لە کارەکەی دوورخستووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، ئۆزان باڵجی، پارێزگاری وان وەک قەیووم لە جێگەی زەیدان دانراوە، کە وەزارەتەکە بە بریکاری سەرۆکی شارەوانی ناویدەبات.
11ـی ئەم مانگە، دادگای سزا قورسەکانی دیاربەکر، لە دوایین دانیشتندا، بە تۆمەتی هاوکاریی پەکەکە، سزای سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بەسەر عەبدوڵا زەیداندا سەپاند.
لەدوای هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 31ـی ئازاری رابردووەوە تاوەکو ئێستا، 11 سەرۆکی شارەوانیی دووخراونەتەوە و قەیووم لە جێگەیان دانراوە، کە نۆیان سەر بە پارتی دەم و دووانیان سەر بە جەهەپە بوون.