پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شەقامێکی سەرەکیی سلێمانی بۆ ماوەی یەک رۆژ بەربەست دەکرێت و داوا لە شۆفێران دەکرێت رێگەی تر بەکاربهێنن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 16ی شوبات هەردوو سایدی فلکەی بەردەم بەرزاییەکان بەرەو ئاراستەی تونێلی پێشڕەو بە ئاراستەی رۆشتن و هاتن بەربەست دەکرێت.
راشیگەیاند، بەربەستکردنی شەقامەکە بەمەبەستی کارکردنە لەشەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار.
شارەوانیی سلێمانی داوای لە شۆفێران کرد کە تا کاتی کردنەوەی شەقامەکە، شەقامی سەرەکیی دەباشان بەکاربهێنن.