پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ سکاڵایەک دەکات کە تێیدا داواکراوە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی هاوشێوەی زمانی عەرەبی، بە زمانی کوردیش دەربکرێت.
سکاڵاکە لەلایەن کەسێک بەناوی خالید مستەفا تۆمارکراوە و بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 19ـی شوبات، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق یەکەمین دانیشتن بۆ تاوتوێکردنی سکاڵاکە بەڕێوەببات.
لایەنی سکاڵاکار لە سکاڵاکەیدا داوای کردووە کە وەزارەتی دادی عێراق پەیوەست بکرێت دەرکردنی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە زمانی کوردی، هەروەها داوایکردووە سەرجەم ژمارەکانی پێشووی رۆژنامەکە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی.
بەگوێرەی ماددەی 4 لە دەستووری هەمیشەیی عێراق، زمانەکانی کوردی و عەرەبی وەک زمانی سەرەکیی دەوڵەتی فیدراڵیی عێراق دەستنیشان کراون و لەسەرجەم دامودەزگا و ناوەندە حکومییەکان کاری تەواویان پێ دەکرێت.
رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی رۆژنامەی فەرمیی کۆماری عێراقە و لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەردەچێت. سەرجەمی ئەو نوسراو و دەقانەی لەم رۆژنامەیەوە بڵاودەکرێنەوە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە پەسەندکراون و لە یەکەم رۆژی دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە،