بافڵ تاڵەبانی و فەرماندەی گشتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ جەنەڕاڵ دەیڤد پەترایۆس، لێپرسراوی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان، عیراق، ناوچەکە و گرنگی سەقامگیریی ئەمنی و پەرەپێدانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی بونیادنەرانە لەنێوان هەموو لایەنەکان جەختی لەسەرکرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێکرا و سەرۆکی یەکێتی هەموو ئامادەییەکی لەورووەوە دەربڕی لەچوارچێوەی پاراستی بەرژەوەندییەباڵاکان و زیاتر خزمەتکردن بەخەڵک و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری لە وڵاتدا.

کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە رۆژی هەینی 14-2-2025، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا دەستیپێکرد و بڕیارە تا رۆژی یەکشەممە 16ـی شوبات بەردەوام بێت. لە کۆنفرانسەکەدا پرسە گرنگ و هەنووکەییەکانی جیهانیی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری، بازرگانی و پرسە سیاسیی و جیۆپۆلەتیکەکان تاوتوێ بکرێت.

May be an image of 3 people and suit

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا