مامۆستایان مەرجی بایکۆت شکاندنیان ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای هەڵپەساردنی مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران، كە 15 ڕۆژی خایاند: هێشتا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بەردەوامە و مەرجی شكاندنی بایكۆتیش تەوتین و دابەشكردنی مووچەی مانگی 12یە.

عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو ڕایگەیاند: هەنگاوی مانگرتن لە خواردن هەنگاوێکی نوێی خەبات و ناڕەزایەتی مەدەنیانە بوو، پێمانوایە هەنگاوی داهاتوو دەبێت گفتوگۆ بکەین بۆ ئەوەی هەنگاوێک بنێین ئەم هەنگاوە بەهێزتر بکات نەک لاوازتر.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ چالاکی نوێ، بەڵام گرنگترین شت بنەماکانن، کە دەبێت خەباتی مەدەنی بەردەوام بێت، بەڵام میکانیزمەکان بگۆڕێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ گرفتێک چارەسەرنەکراوە تا بایکۆت بشکێت، بۆیە پێموایە تا مووچەی مانگی 12 نەدرێت مامۆستایان ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا