پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پاش راگرتنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ئەبو عوبێدە، وتەبێژی باڵی سەربازیی حەماس دەستپێکردنەوەی پرۆسەکەی راگەیاند و وتی سبەی شەممە 3 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن.
ئەبو عوبێدە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نوسیوویەتی: “لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکانی تۆفانی ئەقسا، لیواکانی قەسام بڕیاریاندا سبەی شەممە، 15-2-2025 ئەم بەندکراوانەی خوارەوەی زایۆنیست ئازاد بکەن.”
بەگوێرەی وتەبێژەکەی حەماس، ناوی ئەو بارمتانەی کە بڕیارە سبەی شەممە ئازاد دەکرێن بریتیین لە ساشا ئەلیکساندەر تروبنۆڤ، ساگی دیکڵ هان و یێر هۆرن.
بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی هەفتەی پێشوو ئاڵوگۆڕکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکانی بە بیانووی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و پێشێلکردنی ئاگربەست راگرت.
بڕیارەکەی حەماس هەرزوو کاردانەوەی لایەنی ئیسرائیل و ئەمریکی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر بێت و بارمتەکان رادەست نەکرێن، ئاگربەست هەڵدەوەشێتەوە،
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی تا سبەی شەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی داوەتە حەماس بۆ ئازادکردنی ”سەرجەمی بارمتەکان” و دەڵێت ئەگەر حەماس ئەو کارە نەکات، دەرگای دۆزەخی بەڕوویاندا دەکاتەوە.