بانکی ناوەندیی سووریا: بڕێک پارە لە رووسیاوە گەیشتە سووریا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی هەواڵیی سوریا ئەمڕۆ هەینی لە زاری نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی وڵاتەکەیەوە پشتڕاستیکردەوە کە “بڕە پارەیەک لە لیرەی سووری لە رووسیاوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە گەیشتووەتە سووریا”.

ئاژانسی سانای سووری لە راپۆرتەکەیدا باسی لە بڕی ئەو پارەیە نەکردووە کە لە رووسیاوە گەیشتووەتە سووریا و رایدەگەیەنێت کە سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە قەبارە و پارەکە دەکەن دوورن لە راستییەوە.

شایەنی باسکردنە، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەددا، ناوەندی چاپکردنی دراوی سووری لە رووسیا بوو.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو پارەیەی کە فڕۆکە رووسیەکان بۆ سووریا گواستیانەوە بڕی 300 ملیار لیرەیە و لە سەردەمی بەشار ئەسەددا چاپکراوە.

رژێمی پێشووی سووریا بەهۆی هەڵاوسانی بەرزەوە پەنای بۆ چاپکردنی زۆری دراوەکە دەبرد، ئەمەش وایکردبوو پێش رووخانی ئەسەد نرخی دراوە سوورییەکە بەراورد بە دۆلار بگاتە ئاستێکی زۆر نزم بەجۆرێک 1 دۆلار یەکسان بوو بە 15 هەزار لیرەی سووری.

لە ئێستادا بەهای 1 دۆلار یەکسانە بە 9 هەزار و 800 لیرەی سووری و لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانیش 1 ملیۆن لیرە بەرامبەر بە 171 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا