تەقینەوەیەک لە وێستگەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ روویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IEAE) رایگەیاند، شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لەنزیک بەربەستی ریاکتۆری ژمارەی 4ی وێستگەی چێرنۆبڵ روویداوە و بەهۆیەوە ئاگر لە شوێنەکە کەوتووەتەوە.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە ماوەی چەند خولەکێکدا ئاگرەکەیان کوژاندۆتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاژانسەکە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئاستی تیشکدانەوەی ناوەوە و دەرەوە بە ئاسایی و جێگیرە و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە لە چاودێریکردنی دۆخەکە”.

لای خۆیەوە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی رووداوەکەوە ووتی: “شەوی رابردوو درۆنێکی رووسیا، کۆگایەکی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆبیلی کردە ئامانج.”

رۆژی 26ی نیسانی 1986 لەوکاتەی ژمارەیەک ریاکتۆر تاقیکردنەوەی سەلامەتییان بۆ ئەنجام دەدرا، یەکێکیان لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و تەقیەوە. رووداوەکە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی تیشکێکی یەکجار زۆری ئەتۆمی کە بە سەرجەمی ئەوروپادا بڵاوبووەوە و دەیان هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵبکەن.

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تیشکەکە، گومبەزێکی کۆنکرێت و پۆڵا لەسەر ریاکتۆرە تەقاوەکە دروستکراوە کە تێچووەکەی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و ئۆکرانیا و رووسیا بۆ دابینکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا