پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینیدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و کۆتایی بە دابەزینی سێ هەفتەی لەسەریەکی رابردوو هێنا.
ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 19 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 75 دۆلار و 25 سەنت، هاوکات نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 12 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 71 دۆلار و 41 سەنت.
بەپێی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز، تا ئێستا لەم هەفتەیەدا، نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 0.7% و نەوتی سووکی تەکساس بەڕێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە.
شرۆڤەکارانی کۆمپانیای JPMorgan ئەمڕۆ هەینی لە راپۆرتێکدا رایانگەیاند، خواست لەسەر نەوتی جیهان بۆ 103 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە چاو ساڵی رابردوودا 1.4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.