پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دهستگیركردنى پێنج تۆمهتبارى شوێنهوارى راگهیاند.
بهگوێرهى راگهیهندراوێكى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، لە دوو چالاکی جیاوازدا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە مامەڵە و بازرگانیکردنێک بە پارچە شوێنەوارییەکان و پاراستنی و ڕێگریکردن لەگەڕان و پشکنینی نایاسایی ناوچە شوێنەوارییەکان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەپارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق توانیان(5) تۆمەتباری شوێنەوار دەستگیربکەن.
ئەوەشهاتووە، لە چالاکی یەکەمدا، هێزەکانی ئاسایش بەهاوکاری کۆماندۆی کوردستان توانیان دەستبەسەربڕی ههزار و 444 سکەی جۆراوجۆری شوێنەواریدابگرن.
باس لەوەش دەکات، لە چالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر (سێ) ئامێری پشکنینی ناوچە شوێنەوارییەکان.
هێما بەوەکراوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (24)ی شوێنەوار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.