لەیادی كۆچی كاك بەكرداو وتەیەكی مام جەلال

لەساڵڕۆژی كۆچی تێكۆشەری دەست ودەم وداوێن پاك كاك (بەكری حاجی سەفەر)دا ، درود بۆ ڕۆحی پاك وبێگەردی ئەومرۆڤەجوانەوسەرفرازی وشكۆمەندیش بۆخانەوادەكەی .

كاك بەكر یەكێك بوو لە پێشمەرگەكانی مەفرەزەسەرەتاییەكانی شۆڕشی نوێی گەلی كوردستان ، ئەو یەكێك بوو لەو كەسانەی كەجیاوازبوو لەزۆرێك لەهاوڕێكانی ، جیاواز بەومانایەی هاوشێوەی بەشێك لەهاوڕێ وهاوسەنگەرەكانی خەباتەكەی نەكردە بەردەبازێك بۆخۆدەوڵەمەنكردن وبوون بەفیرعەونەكانی سەردەم .

كاك بەكر یەكێك بوو لەوكەسایەتیانەی كە لای خوالێخۆشبوو مام جەلال لەڕادەبەدەر خۆشەویست بوو ، كەئەم خۆشەویستی وڕێزگرتنە زۆرەشی دەگەڕایەوە بۆ بێگەردی كاك بەكروماندوێتی و هەڵسوكەوتەكانی .

لەهاوینی ساڵی (١٩٩٧) مام جەلال سەردانێكی پێنجوێنی كرد ،و بۆنیوەڕۆكەی لەهاوینەهەواری بلكیان نیوەڕۆخوانێك ڕێكخرابوو بۆ میوانانی ئامادەبوو ، كەلەوساتەدا خوالێخۆشبوو كاك جەمال جەلال قائیمقامی پێنجوێن بوو

شتێك كەجێی تێڕامانم بوو ئەوەبوو كاتێ كەمام گەیشتە سەرحەوزوكانیەكەی بلكیان ،و پێش دانیشتنی ڕوویەكی بەلادا گێڕا ڕوەو ژمارەیەك لەوكەسانەی كەوەستابوون ، ووتی ( هەرچەندە بەشێك لەخەڵكی دەڵێن ئێمە جەلالین ، بەڵام من كەمام جەلالم خۆم بە بەكری دەزانم ) كەمەبەستی كاك بەكری حاجی سەفەربوو .

كورت و پوخت مام جەلال وتی ( خەڵك دەڵێ جەلالین ، بەڵام من بەكریم ) چونكە هێندە كاك بەكر لام خۆشەویستە.

تەنانەت لەوچەند ساڵەی كە ڕەحمەتی كاك عومەرغەریب قائیمقامی پێنجوێن بوو چەند جارێك دەیگێڕایەوە ، كەهەرجارێك مام جەلال دەبینم یەكسەر پێم دەڵێ عومەر داواوتكات لێدەكەم كە دڵی كاك بەكر ڕابگریت وكاك بەكرم زۆر لامەبەستەو بەردەوام پرس وڕاوێژی پێ بكە.

لەیادی كۆچتدا پیاوە سپیەكەی نیشتمان بنوو بەئارامی ، تۆ زۆرتكرد بەڵام وەك پێویست ڕێزلەماندوبونەكانت نەگیرا .

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا