پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لە هەولێر داوا دەکەن وەزارەتی تەندرووستی وادەیەکیان بۆ دامەزراندن بۆ دیاریبکرێت.
بەشێک لە دەرچووانی دانەمەزراوی بەشە پزیشکییەکان لە شاری هەولێر لەبەردەم وەزارەتی تەندرووستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و داوایان کرد کە بە زووترین کات وادەیەکیان دەستنیشان بکرێت کە تێیدا بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەو پسپۆڕی و بوارانەی خۆیان هەیانە، دابمەزرێن و دەست بەکار بن.
خوێندکارەکان دەرچووی ساڵی 2024ـن و تا ئێستا هیچ بەڵێنێکیان بۆ دامەزراندنەوەیان لە بوارەکەی خۆیاندا لەلایەن حکومەتەوە پێنەدراوە.
داواشیان کرد کە وەزارەتی تەندرووستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بخاتەڕوو کە باس لە تێکەڵکردنەوەی نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان دەکات.
داواکاریی ئەو دەرچووانە بۆ دامەزراندن لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ رۆژی چوارشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم ژمارەیەک رێنمایی لەژێر ناونیشانی ‘ یەکخستنی رێکارە داراییەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ’ بڵاوکردەوە و تێیدا هەموو جۆرە دامەزراندنێکی لە کەرتی حکومی تا کاتی پەسەندکردنی خشتە نوێیەکانی بودجەی فیدراڵ هەڵپەسارد.