پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیار هەیە بۆ هەرزانکردنی نرخی ئینتەرنێت، دەشڵێت هەندێک کۆمپانیا تا ئێستا پابەندی نەبوون.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی پەیوەندییکردنی عێراق بەڕێژەی 45٪ نرخی فرۆشتنی ئینتەرنێتی بۆ کۆمپانیاکانی ئاسیاسێل و زین کەمکردۆتەوە.
دەشڵێت، ئەم بڕیارەی وەزارەت بۆ هەرزان کردنی نرخی ئەنتەرنێت بۆ هاووڵاتیان و رەخساندنی دەرفەتی کێبرکێیە لەنێوان کۆمپانیاکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەنرخێکی هەرزانتر.
بەگوێرەی ئەو پەرلەمانتارە، پێویستە کۆمپانیاکانی مۆبایل نرخی ئەنتەرنێت هەرزان بکەن، “بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێ تائێستا کۆمپانیای ئاسیاسێل و زین نرخی فرۆشتنی ئەنتەرنێتیان بۆ هاوڵاتیان هەرزان نەکردوە.”