پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەمزووانە كارەكانی دووەمین دیداری یەكێتی دەستپێدەكات كە دروشمەكەی بریتییە لە، (دیدگایەكی نوێ، بەهێزی و بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاری) و دروشمی یەكەمین دیداریش (نوێبوونەوەو چاكسازی) بوو.
بەپێی بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی PUKMEDIA، دیداری گشتی یەكێتی كە لە پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی كە لەپێنجەمین كۆنگرەیدا پەسەند كراوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەموو ساڵێك بۆ هەڵسەنگاندن و ئاڕاستەكردن دیداری یەكێتی ئەنجامدەدات كە مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رێكی دەخات.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، لە ماددەی 20دا هاتووە، كە ئەم دیدارەو دەرئەنجامەكانی تەواوكەری كارەكانی كۆنگرەی یەكێتییەو ماددەكەش 5 خاڵی بۆ دیداری گشتی یەكێتی داناوە.
رۆژی 12-3-2022 بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی، یەكەم دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد، كە 14 لیژنە بە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژو بوارو سێكتەرو كەرتە جیاوازەكان پێكهات و سەرنج و تێبینی و پێشنیارو رەخنەكانیان تاوتوێ كرد بۆ داڕشتنەوەی خشتەیەكی نوێ بۆ كاركردنی یەكێتی و رۆژی 31-5-2022 و كۆتایی بەكارەكانی هات.