پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: سبەینێ پێنجشەممە، لەبەر هۆیەکی تەکنیکی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی دەوەستێت.
رۆژی چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە بارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە، سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان نەکەن، لەبەر ئەوەی گشت مامەڵەکان بە هۆی کێشەی تەکنیکی، ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی نیشتمانی لە فەرمانگەکانی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکەنەوە.